سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی پاکسـتان له به‌رامبه‌ر کوژرانی ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده به ده‌سـتی هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته، هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شـاره‌زای سیاسی حه‌سه‌ن عه‌سکه‌ری ڕزوی بنکه له شـاری لاهوری پاکسـتان کردووه.
به‌ڕێز ڕزوی ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی گه‌لی پاکسـتان له‌م باره‌یه‌وه جۆراوجۆره. هه‌ندێـک خۆشحاڵن به‌وه‌ی که ڕێبه‌رێـکی مه‌زنی تێرۆرست کوژرا و هه‌ست به ئارامی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ندێـکی تر لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کان به ته‌واوه‌تی توڕه‌یی ده‌رده‌بڕن و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن که ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له نێو پاکسـتاندا ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری کردووه، به تایبه‌تی گرووپه توندڕه‌وه‌کانی هاوسۆزی ئه‌لقاعیده له‌م باره‌یه‌وه زۆر توڕه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:54 خوله‌كه.