دادگای باڵای ده‌سـتوری تورکیا قایل بوو ڕاپـرسی له‌سه‌ر گۆڕانی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یاندا بکرێت. ئه‌م هه‌نگاوه به لێـکدانه‌وه‌ی شـاره‌زایان قورسـایی خۆی هه‌یه، چونکه بڕوا ده‌کرێت ئه‌وه کۆسـپێـکی گه‌وره بووه له به‌رده‌م پـێـشکه‌وتنی سیاسی له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌ها که‌م و کوڕیـیه‌ک بووه له سیسـتمی سیاسی و دیموکراسی.
بۆ شیکردنه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شیانی گۆڕانی ده‌سـتوری تورکیا هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
عوسـمان ئوزچه‌لیک، نوێنه‌ری شـاری سێرتی له په‌رله‌مانی تورکیا.
سه‌رتاژ بوجاک، سیاسه‌تمه‌داری کوردی سه‌ربه‌خۆ.
بایرام بوزیاڵ، سه‌رۆکی پارتی ماف و ئازادی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50:17 خوله‌كه.