له ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له کۆشـکی سـپـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و جێـگره‌که‌ی جۆ بایدن کۆبووه‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری لیۆن په‌نێتا.
سه‌ردانی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریکا له دهمێـکدایه که گرژی و ناکۆکی نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا گه‌یشـتووه‌ته ئاسـتێـکی بڵند.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، مامۆسـتا له زانکۆی تێنسی سـته‌یت.
زهکیـیه سـاڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
دکتۆر عومه‌ر نوره‌دینی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:26 خوله‌كه.