کاربه‌ده‌سـتانی میسری فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی شه‌وانه‌یان له قاهیره و شـاره‌کانی تری میسر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر گوێی پـێنه‌درا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن.
له‌وه‌تای ده‌ستپـێـکردنی خۆپـیشـاندانه‌کانی میسر که‌س سه‌رۆکی 82 سـاڵانه‌ی میسر حوسنی موباره‌کی نه‌دیوه و هیچی لێ نه‌بیسـتووه له‌به‌ر چاوی گشـتی دیاربێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌مشه‌و هه‌ینی وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئاڕاسته‌ی وڵات بکات.
پـرسیار ئه‌وه‌یه که بارودۆخه‌که نه‌گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که کورد وته‌نی کار له‌کار ترازابێت؟
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی میسر ئیلهامیان له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی تونس وه‌رگرت که له‌وێ بوو به مایه‌ی ڕوخاندنی حکومه‌تی دکتاتۆری ده‌یان سـاڵانه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی که وڵاتی به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سعودی به‌جێهێشت.
بێجگه له میسر شه‌پـۆلی ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندان وڵاتانی تریشی گرتۆته‌وه، وه‌ک ئوردن و یه‌مه‌ن و جه‌زائیر.
ئاشـکرایه که گه‌نجه‌کان ڕاسـته‌وخۆ که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری زه‌بری بێ‌کاری و هه‌ژاری و ئه‌م خۆپـیشـاندانانه هه‌ڵده‌سوڕێنن، وه ئامێری په‌یوه‌ندیـیه‌کانیش بۆ ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانه‌کان به‌شی زۆری به ئنته‌رنێت بووه له ڕێـگای فه‌یسبوک و یوتوب و هه‌روه‌ها تویته‌ر.
ئه‌م ڕووداوه گرنگانه و داخوازیـیه‌کان بۆ ئازادی و نان وه‌ک شـاره‌زایه‌ک گوتی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به‌ڕێوه‌یبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دکتۆر کرمانج گوندی، مامۆسـتا له زانکۆی ته‌نسی سـته‌یت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:41 خوله‌كه.