له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا قسه و باس زۆربوون له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری پـێـکهێنانی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورده‌کان.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له وتاره‌که‌یدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێـک ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت‌و قه‌یرانه سیاسیـیه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرێن له نێویشـیاندا کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
پـێشـتر ده‌گوترا سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که ده‌شێت ئه‌و وتاره‌ی ته‌رخان بکات بۆ ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه له عێراق که پـێشـتر ده‌گوترا له نه‌ورۆزدا سه‌رۆکی هه‌رێم مژده‌یه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر له نه‌ورۆزدا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕاشکاوی ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به قسه نابێت، به‌ڵکو زه‌مینه سـازی ڕه‌خساندن و ئاماده‌کردنی پێ ده‌وێت و به پـرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نی ناودێرکرد.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن‌دا ده‌خیلی شه‌ممۆ میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه بۆ باسکردنی ئه‌م ته‌وه‌ره:
هاشم زێباری، مامۆسـتای زانکۆی نه‌ورۆز.
موحسن عوسمان، نووسه‌ر و ڕووناکبیر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:02 خوله‌كه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌ڵێن سـاڵح له بڵاگه‌که‌ی خۆیدا وتارێـکی نووسیوه به ناونیشـانی "یه‌ک نه‌ورۆز و سێ په‌یام." ده‌توانن له ڕێـگه‌ی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بیبینن: