کۆنگره‌ی چڤاکا دیموکرات دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سیستمی خودموختاریان وه‌ک چاره‌سه‌رێـک بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا ڕاگه‌یاند. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بووه مایه‌ی دروسـتبوونی بیروڕای جیاجیا نه‌ک ته‌نها له تورکیا، به‌ڵـکو له ناو کورده‌کان خۆیاندا. زۆربه‌ی جیاوازیـیه‌کان سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر ناوی سیسـتمهکه.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ند پـرسیارێـکی له‌و باره‌یه‌وه له میوانانی به‌رنامه کرد. میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
به‌نگی یه‌ڵدز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا و نوێنه‌ری شـاری باتمان.
محه‌مه‌د ئه‌مین ئاکتار، سه‌رۆکی یه‌کێتی پارێزه‌ران له دیاربه‌کر.
عادل کورد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر شـاری جۆڵه‌مێرگ.
مامه‌ند ڕۆژه ، شـاره‌زای کاروباری تورکیا له سه‌نته‌ری کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی.
هه‌ر له به‌رنامه‌که‌دا بیروڕای هه‌ردوو سـیاسه‌تمه‌داری کورد شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی و که‌مال بۆرکای وه‌رگیراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:13 خوله‌كه.