شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری له دژی ژماره‌یه‌کی زۆر له حکومه‌تان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا وه‌ک لیبیا، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، ئوردون، سوریا، عه‌ره‌بستانی سعودی. هه‌رچه‌نده تاک تاکی ئه‌م وڵاتانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه به‌ڵام ژماره‌یه‌ك(ویهکچون) یاخود تایبه‌تمه‌ندی گشتی له خۆنیشاندانه‌کان به‌دی ده‌کرێت که بریتین له داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به ده‌یان ساڵه چنگیان به‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات داگرتووه، هه‌روه‌ها داوا بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و چاکسازی بنه‌ڕتی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
میوانه‌کان: دکتۆر خالید خه‌یاتی ماموه‌ستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگی سوید و دکتۆر جه‌بار قادر مێژووناس و پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون. موعته‌به‌ر شێروانی میوانداری به‌رنامه‌که بوو.