هه‌ر وه‌ک له ده‌نگ‌وباسه‌کان ده‌بیستن له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ته‌کان به‌رده‌وامن، وه له عێراقیش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ندین شـار خۆپـیشــاندان سـازکران له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشـتی.
پـێنجشه‌ممه‌ش له شـاری سلێمانی کوردسـتانی عێراقیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم خۆپـیشـاندانێـک سـازکرا که تیایدا خۆپـیشـانده‌ران داوای چاکسـازیـیان له ده‌سه‌ڵاتداران کرد.
دواتر خۆپـیشـاندانه‌که توندوتیژی لێـکه‌وته‌وه و له ئاکام به که‌می که‌سێـک کوژرا و زیاتر له 50 که‌سی تریش برینداربوون.
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان له باره‌گای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردسـتان گرت و به‌پـێی قسه‌ی شـایه‌تحاڵه‌کان پاسه‌وانانی پارتی ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن کرد. ئه‌مه بارێـکی ئاڵۆزی لێـکه‌وتۆته‌وه و له‌و کاته‌وه‌ش کاربه‌ده‌سـتانی لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کان خه‌ریکی هێورکردنه‌وه‌ی باره‌که‌ن.
ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتنه که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی گۆڕان.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50 خوله‌كه.