له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووی تورکیا پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رکه‌وتنێـکی به‌رچاوی به‌ده‌سـتهێنا. ئه‌م پارته به‌ڵێنی داوه ده‌سـتوری وڵاته‌که بگۆڕێت و پـێشـنیازیش ده‌کات سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له تورکیا دابنێت. له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه مشـتومڕی گه‌رم له تورکیا سـازده‌کرێت.
ڕاسته پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێناوه، به‌ڵام به‌و ئاسته نا که بتوانێت به ته‌نها گۆڕانکاری له ده‌سـتوردا بکات و له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندی بکات. به‌ڵـکو پـێویسـتی به هاوکاری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه.
له ئێسـتادا نزیـکترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان که خوازیاری گۆڕان بن له ده‌سـتوردا، گرووپی کوردیـیه.
لێردا پـرسیار ئه‌وه‌یه هه‌تا چه‌ند پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان داخوازیـیه‌کانی گرووپی کوردی له‌به‌رچاوده‌گرێت؟ پاشان داخوازیـیه‌کانی کورد چی ده‌بن؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ بهڕێوهیبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
بایهرهم بوزیال، سـکرتێری گشتی پارتی ماف و ئازادی.
مهم میرخان، ڕۆژنامه‌وان له تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:34 خوله‌كه.