Accessibility links

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر لە چین


هێلیکۆپتەری بێڵ

دەزگای ڕاگەیاندنی چین بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر لەنزیک پردێکەوە لە باکووری پەکینی پایتەختی چین کەوتە خوارەوە.

ڕۆژنامەی پەکین یوث دەیلی چینی کە حکومەتی چین بەڕێوەی دەبات بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر لە پەکینی پایتەختی چین کەوتۆتە خوارەوە دوای ئەوەی فڕۆکەوانەکە توانیویەتی فڕۆکەکە دووربخاتەوە لە ناوچە قەرەباڵغەکان.

پۆلیسی پەکین لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکانەوە ڕوونیکردەوە هیچ کەسێک لە شوێنی کەوتنە خوارەوەکە زیانی پێ نەگەیشتووە بەڵام چوار سەرنشینی فڕۆکەکە زیانیان پێگەیشتووە.

کۆمپانیای بێڵ بۆ فڕۆکەی هێلیکۆپتەر بە ڕۆیتەرزی وت فڕۆکەکە لە جۆری بیڵ 429 یەو خاوەنی فڕۆکەکە کۆمپانیای ڕینوود ستارە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG