سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزیـیه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا وڵاتی قیرغزسـتانی گرتۆته‌وه هاوکارمان ڕۆبین ڕهشـڤان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی کورد هه‌ژار شـامیل بنکه له بشکێکی پایته‌ختی قیرغزسـتان کردووه.
هه‌ژار شـامل ده‌ڵێت قیرغزسـتان ته‌نها وڵاته که بنکه‌ی له‌شـکری ڕووسیایی و هه‌م ئه‌مه‌ریکایی لێـیه. ده‌شڵێت ڕووسیا داوای له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه که‌وا بنکه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا دابخه‌ن، وه‌لێ تا ئێسـتا ئه‌و داوایه‌یان پـشـتگوێ خراوه. ڕووسیاش له به‌رامبه‌ردا پـشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات تا ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که بگرنه ده‌ست.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه ی7:21 خوله‌كه.