له دواترین ڕاپـۆرتیدا ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌که‌م جار ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ژماره‌ی ئو که‌سانه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشی سیله‌وه ده‌ناڵێنن و گیان له‌ده‌سـتده‌ده‌ن له که‌مبوونه‌وه‌دایه.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشـتا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی دانیشتوانی زه‌وی جگه‌ره کێشن، ڕه‌نگه پـێشـڕه‌ویـیه‌کان له ڕووی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشی سیلدا بنکۆڵ بـبن.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت هه‌تا سـاڵی 2050 جگه‌ره کێشـان ده‌بێت به هۆکاری 34 ملیۆن حاڵه‌تی مه‌رگی زیاتر به‌هۆی سیله‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڤیدۆشی سینا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ندکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌نگیـیان سه‌ر دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشیـیه بووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام هێند هه‌وڵ نه‌دراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توشبوون به‌و نه‌خۆشیـیه که زۆر به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ نه‌خۆشـیـیه‌کانی حه‌ساسیـیه‌ت و هه‌وکردن دکتۆر ئه‌نتۆنی پاچی له‌و باوه‌ڕه‌دایه هه‌وڵه‌کان له ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م درمه کوشـنده‌یه پته‌و ده‌بن ئه‌گه‌ر هۆکاری تووشبوون به سیل بدۆزرێنه‌وه. ناوبراو ده‌ڵێت هێشـتا ساڵانه پـتر له ملیۆنێـک که‌س به‌هۆی سیله‌وه گیان ده‌سپـێرن و به ملیۆنه‌ها که‌سیش دووچاری ئه‌م درمه ده‌بنه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ر درمی سیل له سه‌رانسه‌ری جیهاندا که توێژه‌رانی زانکۆی کالیفۆرنیا له‌سانفرانسیسکۆ ئه‌نجامیان داوه گه‌یشـتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که جگه‌ره کێشـان بریتیـیه له کۆسـپـێـکی سه‌ره‌کی له ڕووی هه‌وڵه‌کانی کۆنتڕۆڵکردنی سیل. دکتۆر ستانتۆن گلانس به‌شـداری له‌م توێژینه‌ویه‌دا کردووه که به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵکردنی سیله له کالیفۆرنیا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هاوڕێـکانیدا تێبینی ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌رچه‌نده جگه‌ره‌کێشـان هۆکاری سیل نیـیه، چونکه به‌کتریا هۆکاری دووچاربوونه‌وه‌یه به سیل، به‌ڵام جگه‌ره‌کێشـان به‌رگری سـروشـتی له‌شی مرۆڤ داده‌به‌زێت و زه‌مینه‌ش بۆ دووچاربوونی مرۆڤ به درمی کوشـنده‌ی سیل خۆش‌ده‌کات.
شایانی باسه توێژینه‌وه‌ی دکتۆر گلانس بریتیـیه له یه‌که‌م توێژینه‌وه که به شێوه‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ جگه‌ره کێشـان به سیله‌وه بـبه‌سـتێـته‌وه. دکتۆر گلانس ده‌ڵێت جگه‌ره‌کێشـان و دوکه‌ڵی جگه‌ره ڕاده‌ی تووشبوون به سیل زیاده‌که‌ن به ئاسـتی له سه‌دا حه‌وت و هه‌تا سـاڵی 2050 ڕاده‌ی مه‌ر‌گ به‌هۆی سیله‌وه زیاد ده‌که‌ن به ئاسـتی 26%.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.