توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه گه‌نجانه‌ی که ته‌ندروسـتیان باشه و ده‌رمانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان وه‌ک چانتیـکس یان چامپـیکسـیان به‌کارهێناوه زیاتر بۆیان هه‌یه دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ و گرفته سه‌خته‌کانی تری دڵ ببنه‌وه.
کۆمپانیای ده‌رمانسـازی به ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی فایزه‌ر ده‌رمانه‌کانی چانتیکس یان چامپیکس دروستده‌که‌ن و ئه‌م ده‌رمانانه یه‌کێـکن له کاریگه‌رترین ده‌رمانی وازهێنان له جگه‌ره.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زانیانی ئه‌مه‌ریکایی و به‌ریتانیایی تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 14 حاڵه‌ت ئه‌نجامداوه و ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان وه‌رگرتووه زۆرتر دووچاری کێشه‌کانی دڵ بوونه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام براون بۆ نه‌خۆشخانه‌کان و په‌کیان که‌وتووه و ڕاده‌ی مردنیش تیایاندا به ئاستی 72% زیاتر بووه به به‌راورد به‌و که‌سـانه‌ی که ده‌رمانی جۆری پـلاسیۆیان به‌کارهێناوه.
توێژه‌ری باڵا له کۆلێژی پـزیشـکی زانکۆی جۆن هاپکنز سۆناڵ سین ده‌ڵێت ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که مه‌ترسیـیه لاوه‌کیـیه‌کانی ئه‌م ده‌رمانه‌ی گۆڕیوه. ناوبراو ده‌شڵێت خه‌ڵـک ده‌یانه‌وێت واز له جگه‌ره‌کێشـان بهێنن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیـیه‌کانی نه‌خۆشـیـیه‌کانی دڵ، به‌ڵام به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه مه‌ترسیـیه‌کانی دڵ زیاد ده‌کات کۆمپانیای فایزه‌ر که گه‌وره‌ترین کۆمپانیای ده‌رمانسازیـیه له جیهاندا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کرد و ڕایانگه‌یاند تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی سنوورداری خه‌ڵـک ئه‌نجامدراون، هه‌ر بۆیه مایه‌ی گومانن.
شایانی باسه پـتر له 8200 که‌س که زۆربه‌یان پـیاوبوون و ته‌مه‌نیان له 45 سـاڵ که‌متر بووه به‌شـداریان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا کردووه بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکیش له ژێر تاقیکردنه‌وه‌کاندا بوون.