به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێی له وڵاتی سوید که‌سانی قه‌ڵه‌و که نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی کێشی له‌شیان بۆ ده‌کرێت، که‌متر بۆیان هه‌یه دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ و سه‌کته بـبنه‌وه به به‌راورد به‌وانه‌ی که نه‌شـته‌رگه‌ریـیان بۆ نه‌کراوه.
توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر 4 هه‌زار خه‌ڵـکی قه‌ڵه‌و ئه‌نجامدراوه، ئه‌وانه‌ی له 500 بنکه و ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی له سوید چاره‌سه‌ریـیان بۆ دابین کرابوو.
لارس سیۆسترۆم توێژه‌ری باڵا له زانکۆی گۆتنبـێرگ ده‌ڵێت نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندی کێشی له‌شی مرۆڤ په‌یوه‌ندی هه‌یه به که‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مه‌رگ به‌هۆی وه‌سـتانی دڵه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ به شێوه‌یه‌کی گشـتی له نێو خه‌ڵـکانی قه‌ڵه‌ودا.
له نێوان سـاڵانی 1987 بۆ 2001 نیوه‌ی به‌شـداربووانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی کێشـیان بۆ کرابوو و نیوه‌که‌ی تر به شێوازه ئاسایـیه‌کان چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌ویـیان بۆ کرابوو.
به‌ڕێز لارس ده‌ڵێت ده‌رئه‌نجامه‌کان له نیوه‌ی یه‌که‌مدا باشـتربوون.
شایه‌نی باسه به درێژایی نزیکه‌ی 10 سـاڵ لێـکۆڵینه‌وه‌ی زانسـتی له‌سه‌ر به‌شـداربووانی توێژینه‌وه‌که کرابوو بۆ زانینی ڕاده‌ی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و سه‌کته دیایاندا.
ده‌رئه‌نجام 199 که‌س که نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی کێشـیان بۆ کرابوو دووچاری جه‌ڵـته یان سه‌کته بووبوونه‌وه و 28 که‌سیشیان له ئاکامدا گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.
له به‌رامبه‌ردا 234 که‌س که ئه‌و جۆره نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌یان بۆ نه‌کرابوو دووچاری جه‌ڵـته و سه‌کته بووبوونه‌وه و 49 که‌س پـێی مردبوون.
شایه‌نی باسه توێژینه‌وه‌که ئه‌وه ناسه‌لمێنێت که نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی کێش به ته‌واوه‌تی مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ بێت.
له‌و باره‌یه‌وه تێـد ئاده‌مس توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکایی له بواری نه‌شـته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی کێشـدا له به‌شی پـزیشـکی زانکۆی یوتا ده‌ڵێت ئه‌و جۆره نه‌شـته‌رگه‌ریـیانه سوودێـکی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام هێشـتا ئاکامه درێژده‌مه‌کانیان نه‌زانراوه، هه‌ربۆیه شـاره‌زایان ئامۆژگاری که‌سـانی قه‌ڵه‌و ده‌که‌ن که به باشی بیر له ئاکامی ئه‌و نه‌شـته‌رگه‌ریـیه بکه‌نه‌وه به‌ر له بڕیاری سـزدانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه.