هه‌واڵێـکی ته‌ندروستی ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوانه‌ی که منداڵیان نیـیه زۆرتر بۆیان هه‌یه به نه‌خۆشی دڵ گیان له‌ده‌ستبده‌ن.
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ئه‌و پـیاوانه‌ی منداڵیان نیـیه مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه زیاتره له‌و پـیاوانه‌ی که منداڵیان هه‌یه. توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت ڕه‌نگه نه‌زۆکی مایه‌ی نیشـانه‌ی سه‌ره‌تایی بێت بۆ گرفته‌کانی دڵ.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ر و دکتۆر مایکڵ ئاینسبێرگ له زانکۆی سـتانفۆردی کالیفۆرنیا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌کان وای ده‌رده‌خه‌ن که نه‌زۆکی په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی دڵه‌وه له پـیاواندا هه‌یه.
دکتۆر مایکڵ و تیمه‌که‌ی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نیشـانه‌کانی تردان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نه‌زۆکی و به نه‌خۆشیـیه‌کانی تره‌وه له پـیاواندا. ناوبراو ده‌شڵێت پـیاوانی نه‌زۆک مه‌ترسی دووچاربوونه‌وه‌یان به هه‌ندێـک جۆری شێرپه‌نجه زیاتره.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له سـاڵی 1996 ده‌سـتیپـێـکردووه و 10 سـاڵی خایاندووه و له‌سه‌ر 135 هه‌زار پـیاو ئه‌نجامدراوه. توێژه‌رانی ئه‌وانه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی زانستیان له‌سه‌ر پـیاوانی ته‌مه‌ن 50 سـاڵ و به‌ره‌وژوور ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تیمی توێژه‌ران نه‌یانزانیوه که ئاخۆ ئه‌و پـیاوانه به خواستی خۆیان منداڵیان نه‌بووه یان نا. هه‌ر بۆیه پـیاوانی خێزانداریان بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌که هه‌ڵبژاردووه.
به درێژایی 10 سـاڵی ماوه‌ی توێژینه‌وه‌که ڕاده‌ی نزیکه‌ی له 10% ی ئه‌و پـیاوانه گیانیان له‌ده‌سـتداوه. یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی حاڵه‌ته‌کانی مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ڕوویانداوه.
ده‌رئه‌نجام و به لێـکدانه‌وه‌ی حاڵه‌تی خێزاندارێتی پـیاوه‌کان ئه‌و به‌شـداربووانه‌ی که منداڵیان نه‌بووه به ڕاده‌ی 17% مه‌ترسی دووچاربوونیان به نه‌خۆشی دڵ هه‌بووه به به‌راورد به‌و پـیاوانه‌ی که منداڵیان هه‌بووه.
دکتۆر مایکڵ ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دام که په‌یوه‌ندیـیه‌کی بایه‌لۆژی له نێوان نه‌زۆکی و نه‌خۆشی دڵدا هه‌بێت، به‌ڵام توێژه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که مه‌رج نیـیه بێ منداڵی بـبێته هۆکاری نه‌خۆشی دڵ، ده‌ڵێن ئاماری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی دڵ ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:10 خوله‌كه.