هه‌واڵێـکی نوێی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت ڕه‌نگه درمی ئه‌نفلۆنزای باڵنده هێنده کوشـنده نه‌بێت به‌و چهشـنهی که جاران ده‌زانرا.
له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ سه‌باره‌ت به ئه‌نفلۆنزای باڵنده زانایان ڕایانگه‌یاند ئه‌م درمه به ڕاده‌یه‌کی که‌متر کوشـنده‌یه به به‌راورد به هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیـیه‌وه که تیایدا ڕاده‌ی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده به ڕێژه‌ی 50% مه‌زه‌نده‌کراوه.
زانای بواری زانستی ڤایرۆس له کۆلێژی پـزیشـکی نیویۆرک پـیته‌ر پاڵس که ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی به‌ڕیوه‌بردووه، ده‌ڵێت ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی و ئاژانس و ده‌زگاکانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا بۆ ڕاده‌کانی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده زۆر دوروست نه‌بوون.
زانای ناوبراو و هاوڕێـیهکانی ڕاده‌یه‌کی دیاریکراویان نهخسـته ڕوو سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که دووچاری ئه‌و درمه بوون، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماری ناو شیکردنه‌وه‌که‌یان ئه‌م ڕاده‌یه له 1% که‌متره.
شایه‌نی باسه هه‌ندێـک شـاره‌زای بواری ته‌ندروسـتی ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کردووه و ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیش ده‌ڵێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یان دوروست بووه.
ده‌شڵێن هه‌تا ئێسـتا 586 که‌س دووچاری ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون و 346 که‌سیش به‌هۆی ئه‌و درمه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به‌م جۆره ڕاده‌ی مه‌رگ به‌م درمه ده‌گاته 59%.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ڕۆژنامه‌یه‌کی زانستیدا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ته‌نها له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی جۆرناڵ سایه‌نس بڵاوکراوه‌ته‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی له‌سه‌ر ڕاگرتنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کۆک بوون هه‌تا سـازدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ری.
به گوێره‌ی ڕێـکخراوی ناوبراو ڕاده‌ی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له میسر بریتیـیه 30% و له ئه‌نده‌نووسیا و کامبۆدیا 80% زیاتره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.