شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئاگاهی ده‌ده‌ن کۆرپه‌له‌ی قه‌ڵه‌و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت منداڵێکی ته‌ندروست ده‌بێت، به‌ڵکو ئه‌وان ترسیان لێده‌کرێت کاتێك که گه‌وره بوون زۆر قه‌ڵه‌و بن.
واشنتن پۆست راپۆرتێکی ئه‌کادیمیای نیشتمانی زانستی بڵاوکردۆته‌وه که داوا له باوان دکتۆر و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی ته‌ندروستی پێشکه‌ش به منداڵان ده‌که‌ن کار بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدان له پێش‌گرتن له‌وه‌ی کۆرپه‌له و منداڵان قه‌ڵه‌و نه‌بن.
لین برچ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی منداڵان له زانکۆی په‌نسلڤانیا سته‌یت ده‌ڵێت زۆر بیرکرنه‌وه هه‌ن که باوه‌ڕپێکراون که ده‌ڵێن کۆرپه‌له‌ی قه‌ڵه‌و مانای منداڵی ته‌ندروست ده‌گه‌یه‌نێت.
لین برچ که سه‌په‌رشتی ئه‌و پانێڵه‌شی ده‌کرد که ڕاپۆرته‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه ده‌ڵێت له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو به‌ڵگه هه‌ن كه کۆرپه‌له‌ی قه‌ڵه‌و، یاخود قه‌ڵه‌وبوون به شێوه‌یه‌کی خێرا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کاتێك گه‌وره ده‌بن زیاتر قه‌ڵه‌و ببن.
له راپۆرته‌که هاتووه نزیکه‌ی 10% منداڵانی ئه‌مه‌ریکایی تا ته‌مه‌نی 2 ساڵ زۆر قه‌ڵه‌ون.
ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و ئه‌کادیمیایه رێنمایی ئه‌وه ده‌کات كه ماوه‌ی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆن و یاری ڤیدۆیی و هه‌روه‌ها یاری تری ئنته‌رنێت بۆ مندڵان سنوورداربکرێت.
هه‌روه‌ها دڵنیا بکر‌ێت منداڵان وه‌رزش بکه‌ن و باش ده‌خه‌ون و خۆراکی ته‌ندروستیش ده‌خۆن.