توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ که له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکایـیدا بڵاوکرایه‌وه، ده‌رده‌خات په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌یه له نێوان جووڵه و چالاکی له‌شی مرۆڤ و مه‌ترسی لاوازبوونی هه‌ستکردن و بیرکردنه‌وه‌ی مێشک. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌کان له زیادبووندان به‌وه‌ی وه‌رزش‌کر‌دن مه‌ترسی لاوازبوونی مێشک و بیرکردنه‌وه که‌م‌ده‌کاته‌وه.
له دواترین توێژینه‌وه‌دا زاناکان توانیان له‌باتی په‌نابردن بۆ بیره‌وه‌ری لاوازی که‌سه‌کان، چالاکی له‌ش تۆماربکه‌ن.
زۆرینه‌ی توێژه‌ره‌وه‌کانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چالاکی له‌ش و لاوازبوونی بیرکردنه‌وه ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن پشتیان به زانیاری که‌سه‌که ده‌به‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه له توێژینه‌وه‌که‌دا پرسیاریان له که‌سه‌کان ده‌کرد. بۆ نموونه ئایا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا چ جۆره چالاکیـیه‌کی له‌شیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له بواری خستنه به‌رده‌ستی زانیاری له‌لایه‌ن که‌سه‌کانه‌وه له‌سه‌ر خۆیان گرفت هه‌یه .
لۆرا مدڵتن له په‌یمانگای تووێژینه‌وه‌کان له زانکۆی واترلوو له که‌نه‌دا ده‌ڵێت:
" خه‌ڵکی به‌بیریاندا نایه‌ت چیان کردووه" هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێک چالاکی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به‌راورد به چالاکی‌دیکه.
بۆ بازدان به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا مدڵتن بۆ پـێوانه‌ی چالاکی له‌ش ته‌کنیکێکی به‌کارهێنا ئاوی تایبه‌تی تێدا به‌کاردێت که پێوانه‌ی گۆڕانکاری هایدرۆجین و ئۆکسجینی تێداده‌کرێت.
له توێژینه‌وه‌که‌دا به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ که‌مێک له‌و جۆره ئاوه‌یان ده‌خوارده‌وه و پاشان پێوانه‌ی گۆڕانکاری هایدرۆجین و ئۆکسجین له میزیاندا ئه‌نجام ده‌درا. به‌م ڕێگه‌یه‌ش توانرا به‌کارهێنانی وزه پـێوانه بکرێت.
مدڵتن ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وت په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌هێز له نێوان به‌کارهێنانی وزه‌و چالاکی و مه‌ترسی لاوازبوونی بیرکردنه‌وه هه‌یه.
ده‌شڵێت بۆمان ده‌رکه‌وت له کاتی به‌کارهێنانی وه‌زه‌دا مه‌ترسی لاوازبوونی جالاکی مێشک به ڕێژه‌ی 90% لای ئه‌و که‌سانه‌ی چالاکیان ئه‌نجامده‌دا که‌مبۆته‌وه به‌راورد به‌وانه‌ی ئاستێکی که‌متر چالاکیـیان ئه‌نجامده‌دا.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له توێژینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا که له فه‌ڕه‌نسا له لایه‌ن ماری نۆیل له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی گشتی له پاریس له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ خانم ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به‌و فاکته‌رانه‌ی مه‌ترسین له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وه‌ك قه‌ڵه‌وی و شه‌کره، ده‌ڵێت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر ڕۆشتنیان ئه‌نجامداوه که‌متر تووشی لاوازی مێشک و بیرکردنه‌وه بوون.
ئێریك لارسن له زانکۆی سیاتڵ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ڵگه‌کان که چالاکی په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رده‌وامی ته‌ندروستی مێشکه‌وه ، ده‌بێت توێژینه‌وه‌کان له ئێستادا سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هانبده‌ن بۆ ئه‌نجام‌دانی چالاکی له‌ش به تایبه‌تی کاتێك ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه.