توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـانه‌ی کێشیان که‌مه، به ڕاده‌ی 40% زیاتر بۆیان هه‌یه دووچاری مه‌ترسیـیه‌کانی مه‌رگ بـبنه‌وه له یه‌که‌م مانگی پاش نهشـتهرگهریدا به به‌راورد به‌و که‌سـانه‌ی که کێشی لهشـیان زیاده.
ده‌رئه‌نجامه‌کان ئه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن کێشی له‌ش ڕه‌نگه سوودمه‌ندبێت له پاش نه‌شـته‌رگه‌ری که تیایدا مرۆڤ له مه‌ترسیـیه‌کی زۆردا ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌کانی پـێشـوو سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کێشی له‌شی مرۆڤ له دوای نه‌شـته‌رگه‌ری ده‌رئه‌نجامی جیاوازیان هه‌بووه.
توێژه‌ر دکتۆر جۆرج ستوکنبێرگ له زانکۆ ڤێرجینیا چارڵۆس بێڵ، ده‌ڵێت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که کێشی لهشـیان که‌متره زۆرتر بۆیان هه‌ی دووچاری مردن بـبنه‌وه له 30 ڕۆژی پاش نهشـتهرگهریدا.
له‌م توێژینه‌وه‌یدا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی ئاماری ته‌ندروسـتی نزیکه‌ی 190 هه‌زار که‌سیان به‌کارهێناوه، ئه‌وانه‌ی له نێوان سـاڵانی 2005 بۆ 2006 نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆریان بۆ کرابوو له 183 نه‌خۆشـخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا.
به شێوه‌یه‌کی گشـتی 1.7% به‌شـداربووانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که ژماره‌یان بریتیـیه له 2245 که‌س له 30 ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.
هه‌رچه‌نده توێژه‌ران له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا جۆره‌کانی نهشتهرگهریـیهکانیان جیا کردۆته‌وه و هۆکاره‌کانی دیکه‌ی مه‌ترسی مردنیان به‌رچاوگرتووه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وتووه که کێشی له‌شی مرۆڤ هه‌ر ڕۆڵێـکی کاریگه‌ری هه‌بووه له دووچاربوونه‌وه‌ی مرۆڤ به مه‌ترسیـیه‌کانی مردن له مانگی یه‌که‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا.
دکتۆر ستوکنبێرگ ده‌ڵێت هێشـتا ڕوون نیـیه که ئاخۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان کێشیان دابه‌زاندبێت په‌یوه‌ندی به‌و مه‌ترسیـیه‌وه هه‌بێت.
هه‌رچۆنێـک بێت ناوبراو ده‌ڵێت پـێویسته دکتۆره‌کان کێشی له‌ش ڕه‌چاوبگرن به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ر نهشـتهرگهریـیهک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:03 خوله‌كه.