تیمێکی نێوده‌وڵه‌تی له توێژه‌ره‌وه‌کان شێوه‌یه‌کی ئاسانتری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی سیل په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئه‌مه بۆ نه‌خۆشه‌کان ئاسنتره و به‌و هیوایه‌ن خه‌ڵکی زیاتر ڕاکێشێت بۆ پشکنینی خۆیان و چاره‌سه‌کردنیان به تایبه‌تی له وڵاته هه‌ژاره‌کاندا.
له زۆر جێگادا له جیهاندا نه‌خۆشی سیل مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه و بۆ ده‌ستنیشانکردنی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه و بینینی به‌کتریاکه‌ی له لیکی نه‌خۆشه‌که‌دا مایکرۆسکۆب به‌کاردێنن .
به‌پێی ڕێگا باوه‌که له ماوه‌ی 2 ڕۆژدا 3 نموونه‌ی لیكی نه‌خۆشه‌که وه‌رده‌گرن، یه‌که‌میان له نه‌خۆشخانه‌که و دووهه‌میان له ما‌ڵه‌وه نه‌خۆشه‌که خۆی ئه‌و کاره‌ده‌کات و سێهه‌میان بۆ ڕۆژی دووهه‌م له نه‌خۆشخانه‌که وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له نه‌خۆشه‌کان نزیك له نه‌خۆشخانه ناژین ئه‌مه کارێکی ئاسان نیـیه بۆیان، به‌پێی ڕێگا نوێـیه‌که که له لایه‌ن لویس کویڤاس له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و زانکۆی لیڤه‌رپۆڵ له ئینگلترا دوو نموونه له نه‌خۆشخانه‌که که نێوانیان یه‌ك کاتژمێر ده‌بێت وه‌رده‌گیرێت، سێهه‌م نموونه له ڕۆژی دووهه‌مدا.
له هه‌ردوو ڕێگادا هه‌ر هه‌مان 3 نموونه وه‌رده‌گیرێن، مه‌به‌ستیش له‌م 3 نموونه‌یه دڵنیابوونه له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌که.
له ئه‌ثیوبیا و نیپال و نه‌یجیریا و یه‌مه‌ن ئه‌م تاقیکردنه‌وانه ئه‌نجام دراون.
کویڤاس ده‌ڵێت زۆر گرنگه پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که ئاسان بیت ، ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌یبینین ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که‌یه ڕێگره بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستنیشانکردن ئاسانترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌رکردن.
جێی وتنه ته‌کنه‌لۆژیا‌ی به‌رزی ڕێگای ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی سیل هه‌یه به‌ڵام نزیکه‌ی 15 ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستنیشانکردن به مایکرۆسکۆب له ڕووی به‌هاوه گرانتره.
بۆیه پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و ڕێگایه له وڵاتانی هه‌ژاردا به‌رده‌وامبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.