له ڕاپۆرتێکی زانستی نوێ‌دا هاتووه ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا که له سه‌دا 4 ی ڕاده‌ی مردنی مرۆڤ له جیهاندا به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن. ئه‌م ڕاده‌یه‌ش له ڕاده‌کانی مه‌رگ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌یدز و سیل و ڕووداوه‌کانی توندوتیژی تر زیاتره.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت به هۆی زیادبوونی ده‌رامه‌تی خه‌ڵکه‌وه له وڵاته هه‌ره قه‌ره‌باڵغه‌کانی هه‌رێمه‌کانی ئافریکاو ئاسیاوه به هیندستان و وڵاتی باشوری ئافریکاشه‌وه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیادی کردووه و له زۆر وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ئیدمان کردن له‌سه‌ر کحول بووه به گرفتێکی گه‌وره.
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری کحول له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له جیهاندا ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ساڵانه نزیکه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س به هۆکاری په‌یوه‌ندیدار به خواردنه‌وه‌ی کحوله‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاوکات ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که خواردنه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری کحول ده‌بێت به هۆکاری سه‌ره‌کی مه‌رگ له نێو ئه‌و پیاوانه‌ی که ته‌مه‌نیان له نێوان 15 ساڵ بۆ 59 ساڵه و زیاتریش هۆکاری مه‌رگه له نێو گه‌نجاندا.