ڕاپـۆتێـکی نوێی ته‌ندروستی ده‌ڵێت خواردنی زۆری خوێ و که‌می پـۆتاسیۆم ده‌بن به مایه‌ی ته‌مه‌ن کورتی مرۆڤ.
توێژه‌رانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایی له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ‌دا، گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که خواردنی ڕاده‌ی زۆری خوێ و خواردنی ڕاده‌ی که‌می پـۆتاسیۆم ڕه‌نگه مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر ژیانی مرۆڤ.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که تیمێـکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و به‌ربه‌سـتکردنی نه‌خۆشیـیه‌کان ئه‌نجامی‌داوه به پـێچه‌وانه‌ی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی پـێشـووه‌وه بوو که هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی نه‌دۆزیبووه‌وه له نێوان که‌مکردنه‌وه‌ی خوێ خواردن به ڕاده‌یه‌کی که‌م و دابه‌زاندنی مه‌ترسـیه‌کانی نه‌خۆشـیـیه‌کانی دڵ و مردنی به‌روه‌خت.
زۆربه‌ی شـاره‌زایانی بواری ته‌ندروسـتی کۆکن که خواردنی خوێ به شێوه‌یه‌کی زۆر بۆ ته‌ندروسـتی مرۆڤ باش نیـیه. که‌مکردنه‌وه‌ی خوێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی په‌سـتانی خوێن هه‌یه و ده‌رئه‌نجام که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیـیه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ و سه‌کته‌ی لێـده‌که‌وێته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی حه‌فتاکانه‌وه خواردنی خوێ له ئه‌مه‌ریکادا به ڕاده‌ی دوو هێند له ڕاده‌ی پـێویست زیادیکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ر و کۆمسیۆنکاری ته‌ندروسـتی سـتانی نیویۆرک دکتۆر تۆماس ڤالی ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کێـکه له توێژینه‌وه هه‌ره باشه‌کان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری درێژده‌می زۆر خواردنی خوێ له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ، ده‌شڵێت ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ لێـدوانه‌کانی پـێشـوومان سه‌باره‌ت به خواردنی ماده‌ی سـۆدیۆم.
شایانی باسه به درێژایی 15 سـاڵ پـتر له 12 هه‌زار که‌س به‌شـداریــیان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا کردبوو و توێژه‌ران ته‌ماشـای ڕاده‌ی خواردنی سۆدیۆم و پـۆتاسیۆمی به‌شـداربووانیان کردبوو له پاش کۆتایی ماوه‌ی توێژینه‌وه‌که 2270 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابوو، 825 که‌سیان به‌هۆی نه‌خۆشـیـیه‌کانی دڵه‌وه مردبوون و 433 که‌سیشـیان به‌هۆی په‌سـتانی خوێن و سه‌کته‌وه مردبوون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری ته‌ندروسـتی ناسراو به Archives of Internal Medicine بڵاوکراوه‌ته‌وه.