Accessibility links

سەرۆک وەزیری لوبنان سەردانی سعودیە دەکات


سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری
سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری ڕایگەیاند ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەرەو پایتەختی سعودیە بەڕێکەوتووە لە یەکەم سەردانیدا دوای ئەوەی لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا لەوێ دەست لەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەی ئۆفیسەکەدا هاتووە دەڵێت ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە سعودیە لەڕێی نوێنەرەکەیەوە لە لوبنان بانگهێشتی سەرۆک وەزیری کردووە. وتیشی حەریری چاوی بە پاشا سەلمان و شازادە ئەمیر محەمەد بن سەلمان دەکەوێت.

ئۆفیسەکەی حەریری لە ماوەی ڕابردوودا وتی سەرۆک وەزیر بانگهێشتەکەی قبوڵکردووە و بەزووترین کات سەردانی ڕیاز دەکات.

کۆتا سەردانی حەریری بۆ سعودیە لە سێی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا بوو کە لەوێ لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

بەرپرسانی لوبنانیش سعودیەیان تۆمەتبار کرد بەوەی حەریریان ناچارکردووە دەست لەکاربکێشێتەوە و سعودیەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

حەریری دوای چەند هەفتەیەک گەڕایەوە بۆ لوبنان و دەست لەکارکێشانەوەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی ترس هەبوو لەسەر تێکچوونی ئارامی و سیاسیی و ئابووری لوبنان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG