Accessibility links

تاڵیبان مردنی دامەزرێنەری تۆڕی حەقانی ئەفغانی ڕادەگەیەنێت


دامەزرێنەری تۆڕی حەقانی ئەفغانی جەلالەدین حەقانی

تاڵیبان مردنی دامەزرێنەری تۆڕی حەقانی ئەفغانی جەلالەدین حەقانی ڕاگەیاند کە یەکێکە لە بەهێزتری گروپە توندڕەوە یاخیبووەکانی ئەفغانستان، هۆکاری مردنەکەشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە.

جێی ئاماژەیە لە حەفتاکاندا حەقانی تۆڕەکەی دامەزراندووە بەڵام چەند ساڵێکە وازی لە ڕابەرایەتیکردنی کردەوەکانی کۆمەڵەکە هێناوە و کوڕەکەی سیراجەدین حەقانی لە شوێنی خۆی داناوە، سیراجەدین ئێستا جێگری ڕابەری تاڵیبانی ئەفغانییە.

کاتێک یەکێتی سۆڤییەت ئەفغانستانی داگیرکرد حەقانی بە پشتیوانی ئەمەریکا دژی یەکێتییەکە دەرکەوت بەڵام دواتر هاوپەیمانی لەگەڵ تاڵیباندا بەستوو لە دوای ساڵی 2001 ەوە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا دەجەنگێت.

کۆمەڵەکە بە هێرشی ئاڵۆز و ڕێکخستنێکی باش ناسراون کە کارەکانیان دژی هەردوو سوپای ئەفغانی و ئەمەریکی ئەنجام دەدەن و هەروەها بەوەش ناسراون کە ئامانجە مەدەنییەکان دەکوژن و بەرپرسی باڵا دەڕفێنن.

بەرپرسانی ئەمەریکی و ئەفغانی دەڵێن تۆڕی حەقانی لە هەرێمی وەزیرستان جێگیرە کە دەکەوێتە باکووری پاکستانەوە و بە پشتیوانی هەواڵگری پاکستانی کار دەکات. پاکستان ئەوە ڕەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو تۆڕە پێشتر پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکاوە هەبووە.

تاڵیبان ڕایگەیاند حەقانی نەخۆش بووە و چەند ساڵێکە لە جێگەدا کەتووە. هەروەها وتیشی " ئەگەر بەڕێز حەقانی بە لاشە لەگەڵمان نەمابێت ئەوا فیکرە و بەرنامەکەی هەمیشە لەگەڵمان دەمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG