هانا ئه‌حمه‌د ڕه‌زا توێژه‌ره‌وه‌ی زانسـتی زینده‌وه‌ره کێویـیه‌کان له ڕێـکخراوی سروشتی عێراق له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان وریا کاڵێ ده‌ڵێت له ئێسـتادا داتایه‌کی دوروست سه‌باره‌ت به ئاژه‌ڵه کێویـیه‌کان له کوردسـتانی عێراقدا له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه تاه‌کو به ته‌واوی بڕیار بده‌ین ئایا ژماره‌یه‌یان زۆره یان نا. ده‌ڵێت به‌ڵام ئێمه وه‌ک توێژه‌ر کاتێـک ده‌چینه ده‌شت و چیاکان ناتوانین به ئاسانی به‌دیـیان بکه‌ین، بۆیه پـێمان وایه به به‌راورد به سـاڵانی پـێش هه‌شـتاکاندا که‌میان کردووه.
هانا ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له ڕابردوو له ناوچه‌که‌دا ڕوویانداوه و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵ‌نه‌کردنی ڕاوکردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه له سه‌رده‌می پـێشـووه‌وه و هه‌تا ئێسـتا که هه‌رچه‌نده یاسای بۆ دانراوه.
پاشـان سه‌باره‌ت به هێرشی هه‌ندێـک ئاژه‌ڵی کێوی بۆ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی گوندنشینه‌کان، ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاوکردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه کێویـیانه‌ی که خۆراکی ئه‌وانن، بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆراکی سه‌ره‌کی ئه‌و ئاژه‌ڵانه له‌ناونه‌بات، ئه‌وا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش په‌لاماری مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵکی ناده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:11 خوله‌كه.