پۆلیس دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش لەم مانگەدا دووەمین ڕووداوی کوشندەی تەقەکردنە لەو شارەدا.
پۆلیس وتی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن. وتەبێژێکی پۆلیسیش ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر هێرشبەرەکە بدات.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە دوای نیوە شەو بە ماوەیەکی کورت پۆلیس بانگکراوە و 28 ئوتومبێل بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز