Accessibility links

بەیاننامە: حەماس دەڵێت 130 موشەکی ئاڕاستەی تەل ئەڤیڤ کردووە


بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامی کە بەڕێوبەرایەتی کەرتی غەزە دەکات وتی زیاتر لە 130 موشەکی ئاڕاستەی تەل ئەڤیڤ کردووە، ئاماژەشی بەوەدا هەڵدانی موشەکەکان وەکو وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە.

باڵی سەربازی حەماس کەتائیب عیزەدین قەسامی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێستا و وەکو جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان، کەتائیب قەسام هێرشی موشەکی دەکاتە سەر تەل ئەڤیڤ کە گەورەترین هێرشی موشەکییە و تیایدا 130موشەک ئاڕاستەی تەل ئەڤیڤ کراوە و وەکو وەڵامێکە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG