Accessibility links

نیکی هەیڵی: ئەمەریکا سزای نوێ ئامادە دەکات بۆ ڕوسیا


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی ئەمەریکا سزای نوێ ئامادە دەکات بۆ ڕوسیا بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات.

هەیڵی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس وتی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن ڕۆژی دووشەممە سزاکان ڕادەگەیەنێت.

وتیشی " ئەم سزایانە ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئەسەددا دەکەن و پەیوەستن بە چەکی کیمیاییەوە."

نیکی هەیڵی لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز سێ ئامانجی ئەمەریکای دیاریکرد، لەوانەش گرەنتی ئەوەی جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بە هیچ شێوەیەک لە سوریا بەکارنەیەتەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە، ئامانجێکی دیکە شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعشە و هەروەها دانانی خاڵێکی چاودێری باشە بۆ چاودێریکردنی ئەو چالاکییانەی ئێران ئەنجامیان دەدات.

هەیڵی وتی " ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوە هێزەکانی ئەمەریکایە بۆ نیشتیمان بەڵام هێزەکان ناکشێنینەوە تاوەکو ئەو شتانە ئەنجام نەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG