Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بجوڵێن سەبارەت بە سوریا


نیکی هەیڵی

دوای ڕۆژێک لە داواکەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ لە سەرتاسەری سوریادا، نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی گومانی کرد لە پابەندبوونی حکومەتی سوریا بە ئاگربەستەکەوە و قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کرد.

هەیڵی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکای ناوەند دوای چەند ڕۆژێک لە دەنگدانەکە بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریادا وتی " کۆمەڵێک بڕیاری زۆر هەن ئێستا دەدرێن. ئێمە پێشنیارەکانی خۆمان دەخەینە سەر مێزەکە و سەرۆک بڕیاریان لەسەر دەدات."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە هەیڵی بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند ئەگەر ئەنجومەنەکە هیچ شتێک نەکەن سەبارەت بە سوریا ئەوا واشنتن ئەگەر پێویست بکات ئامادەیە بجوڵێت، وەکو چۆن لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا بۆمبارانی بنکەیەکی ئاسمانی حکومەتی سوریای کرد و وتی لەو بنکەیەوە چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.

ئەمەریکا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بڕیارێکی نوێ پەسەند بکات بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە دیمەشق و غوتەی ڕۆژهەڵات کە لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاش دەڵێن ئەو چەکدارانەیان کردۆتە ئامانج کە هێرش دەکەنە سەر دیمەشق.

هەیڵی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکای ناوەند وتی " دەبێت هەوڵوێستمان دیاریبکەین ئەگەر شتێکی تر ڕوویدا، ئیتر ئەگەر سەبارەت بە بەکارهینانی گازی کلۆرینەوە بێت یان جێبەجێنەکردنی ئاگربەستەکە یاخوود ڕێگەگرتن لە یارمەتییە مرۆییەکانەوە بێت."

حکومەتی سوریاش ڕەتی کردەوە هیچ گازێکی ژەهراوی بەکارهێنابێت.

نیکی هەیڵی وتیشی " سوریا موڵکی ڕوسیایە، موڵکی خۆیانە، دەبێت ئەوان چارەسەری بکەن و ئێستا ناتوانن ئەوە بکەن."

هەروەها وتیشی " ئێران ئەسەد دەجوڵێنێت و ڕوسیاش بوکەڵەکەیانە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا شتیان بۆ دەپۆشێت."

ڕوسیا ترسی ئەوەی هەیە سەرۆک ترامپ پلانێکی سەربازیی دیکەی هەبێت دژی حکومەتی سوریا.

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا وتی " ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بەوەی ئەو قسانەی کە دەڵێن چەکی کیمیایی بەکارهاتووە لە سوریادا ببێتە هۆی ئەنجامدانی کردەوەیەکی گەورەتر و مەترسیدارتر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG