Accessibility links

مێرکل ده‌لێت هه‌موو وڵاتانی که‌نداو ده‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی قه‌ته‌ر هه‌وڵ بده‌ن


خانمی ئانگێلا مێرکل له‌ ماوه‌ی کونفڕانسێکی په‌یامنێری له‌ کۆشکی نیشتمانی، مه‌کزیک سیتی، 9ی مانگی 6ی 2017

خانمی مێرکل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی گرووپی 20 له شاری هامبوورگی ئه‌ڵمان پرسی به‌ره‌نگاری تیرۆریسم دێته ئاراوه و ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ تاوتۆی ده‌که‌ن.

ئانگلا مێرکل، سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌ڵمان، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ناکۆکی نێوان قه‌ته‌ر و دراوسێکانی ده‌ربڕی و گوتی پێویسته ئێران، تۆرکیا و هه‌موو وڵاتانی که‌نداو هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م ناکۆکییه چاره‌سه‌ر بکرێت.

به پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، خانمی مێرکل که له مه‌کسیکه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه که بێ ئاماده بوونی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که، ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناکرێت و به تایبه‌ت پێویسته وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئه‌م قه‌یرانه چالاکانه پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.

خانمی مێرکل ده‌ڵێت هیچ چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌کانی سووریا، لیبیا و عێراق بێ ئاماده‌بوونی وڵاتانێک وه‌ک تۆرکیا، ئێران و قه‌ته‌ر ده‌سته‌به‌ر ناکرێت. هه‌ر بۆیه پێویسته هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی گۆنجاو له ناوچه‌که بپارێزرێت.

خانمی مێرکل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی گرووپی 20 له شاری هامبوورگی ئه‌ڵمان پرسی به‌ره‌نگاری تیرۆریسم دێته ئاراوه و ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ تاوتۆی ده‌که‌ن.

پێشتریش مارتین شافێر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمان داوای له ئێران کردبوو به شێوازێک هه‌ڵس و که‌وت نه‌کات که بێته هۆی ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه چونکه‌ ناوچه‌که‌ ئێستا زیاتر له هه‌موکاتێک پێویستی به ئارامی و ئه‌هوه‌نیه.

جێگای ئاماژه‌یه که وڵاتانی عه‌ربستان سعودیا، میرنشێنه‌کانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، به‌حره‌ین و چه‌ند وڵاتی تر له هه‌نگاويک هاوشێوه‌دا و هاوکات پێوه‌ندیه‌کانی خۆیانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌تر بڕی و سنووره‌کانی ئاسمانی و زه‌وینی و دره‌یایی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته داخست.

ئه‌م وڵاتانه بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه ده‌که‌ن که قه‌ته‌ر له گرووپگه‌لی تیرۆریستی پشتگری ده‌کات و داوایان له‌م وڵاته کردوه سیاسه‌تگه‌لی ناوخۆی و ده‌ره‌کی خۆی بگۆڕێت.

XS
SM
MD
LG