Accessibility links

قەتەڕ لۆمەی سعودیە و ئیمارات دەکات


وەزیری دەرەوەی قەتەڕ لۆمەی سعودیە و ئیماراتی کرد لەسەر ئەوەی دژی قەتەڕ وەستاونەتەوە لەکاتێکدا لە هەمان ڕۆژدا چوار وڵاتەکەی کە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەڕدا بڕیوە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد وەڵامدانەوەکەی قەتەڕیان بە نەرێنی ناودێرکرد.

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمانی دووەم وتی " باوەڕمان وایە هەموو ئەو کەمپینی دژایەتیکردنی قەتەڕە تەنها لەلایەن قەتەڕ و سعودیەوە دەکرێت، ئەمە ئەو وڵاتانەن کە دەبێت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین و بزانین کێشە ڕاستەقینەکە چیە."

لێدوانەکانی دوای مانگێک دێن لەوەی کە وڵاتە عەرەبییەکان پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی بەهۆی ئەوەوە کە قەتەڕ پشتیوانی لە توندڕەویی دەکات. قەتەڕیش هەموو تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG