Accessibility links

سوپای عێراق: سێ موشەک بەسەر ناوچەی سەوزدا کەوتوونەتە خوارەوە


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت نیوەشەوی پێنجشەممە سێ موشەک بەسەر ناوچەی سەوزی بەغداددا کەوتوونەتە خوارەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش وتی " موشەکە کاتیوشاکان لە گۆڕەپانێکی بەتاڵدا لە ناو ناوچەی سەوزی بەغداددا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە و دەریشکەوتووە لە ناوچەی بیجیەی ڕۆژهەڵاتی پایتەختەوە هەڵدراون."

لە هەواڵێکی جیادا سوپای عێراق ڕایگەیاند موشەکێک لە گەڕەکی جادرییەی نزیک ناوچەی سەوز کەوتۆتە خوارەوە بەڵام زیانێکی گەورەی لێنەکەوتۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG