Accessibility links

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە یۆنان 7 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکە برینداربوون


پۆلیسی یۆنان وتی حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکەیان برینداربوون کاتێک ئوتومبێلەکەیان خۆی کێشاوە بە وێستگەیەکی سەر شەقامێکی سەرەکیدا لە باکووری یۆنان.

پۆلیس وتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن شۆفێرەکە کە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە 14 کۆچبەری گواستۆتەوە. ناسنامەی کۆچبەرەکان هێشتا نەزاندراوە.

جێی ئاماژەیە یۆنان یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکان بۆ کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئاسیا کە دەیانەوێت بەشێوەیەک لە شێوەکان بگەنە ئەوروپا، هەندێکیان بەشێوەیەکی مەترسیدار لەڕێی بەلەمەوە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، هەندێکی دیکەیان ڕێگەی وشکانی دەگرنەبەر و بە سنووری وشکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی یۆنان لەگەڵ تورکیادا دەپەڕنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG