Accessibility links

یۆنان: لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەراندا سێ کەس بێسەرووشوێن بوون و 10 کەسی دیکە ڕزگارکراون


بەرپرسانی یۆنان وتیان بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی لێسبۆسی یۆنان لە قەراغ سنووری ئاوی تورکیادا نقومبووە و ئەرکەکانی گەڕان و فریاکەوتن دەستیپێکردووە.

پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان وتی 10 کەس ڕزگارکراون و وادەردەکەوێت سێ کەسی دیکە بێسەروشوێن بووبێتن.

پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان وتی دوو بەلەمی پاسەوانی کەنار دەریا و کەشتیەکی ڕێکخراوی فڕۆنتێکسی سنووری ئەوروپا و فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر و دوو فڕۆکەی دیکە و کەشتیەک کە بەو ناوچەیەدا تێپەڕیوە بەشدارن لە ئەرکەکانی گەڕان و فریاکەوتندا، وتیشی هێزەکانی پاسەوانی کەنار دەریای تورکیاش لە ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.

بەگوێرەی پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان، وادەردەکەوێت بەلەمەکە لە نێو ناوچەی ئاویی تورکیادا نقومبووبێت، یەکێک لە ڕزگاربووەکان بە مەلە پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی ئاویی یۆنان و دواتر لەلایەن بەرپرسانی یۆنانەوە ڕزگارکراوە. دواتریش نۆ کەسی دیکە ڕزگارکراون.

ئەوانەی ڕزگارییان بووە بە بەرپرسانیان وتووە 13 کەس لەسەر بەلەمەکە بوون کاتێک نقومبووە. ناسنامەکانیان هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG