Accessibility links

سەرۆک وەزیری یۆنان: تورکیا " خەونی ئیمپڕیاڵی " هەیە


سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس

سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس وتی " تورکیا خەونی ئیمپڕیاڵی" هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕابەرانی قوبرس و میسڕ.

میتسوتاکیس وتی " تورکیا هەڵوێستێکی توندڕەوی " پەیڕەو دەکات و کاری یەکلایەنانە ئەنجام دەدات و یاسا نێودەوڵەتیەکان و داواکانی یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا و ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن پشتگوێ دەخات.

سەرۆک وەزیری یۆنان وتیشی " خەونی ئیمپڕیاڵی هەیە و لەگەڵیشیدا لە سوریاوە بۆ لیبیا و لە سۆماڵەوە بۆ قوبرس و لە دەریای ئیجەوە بۆ قەوقاز کردەوەی دوژمنکارییانە ئەنجام دەدات."

هەریەک لە سەرۆک وەزیری یۆنان و سەرۆکی قوبرس نیکۆس ئاناستاسیادس و سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی تورکیایان کرد لە ڤارۆشا کە تیایدا بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG