شەمە هێزی چاودێری که‌ناره‌کانی یونان ڕایگه‌یاند ڕێگریان له به‌له‌مێک کردوه له‌ده‌ریای ئێجه نزیک که‌ناری ڕۆژئاوای تورکیا کە 32 کەسی خەڵکی تورکیای تێدابوه و به‌ره‌و دورگه‌ی خێۆس گواستوویانه‌ته‌وه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پاراستنی که‌نار به فرانس پڕێسی ڕاگه‌یاندوه به‌له‌مێکی چاودێری یونان دوێنێ شه‌و له‌به‌رامبه‌ر دورگه‌ی "ئینۆس" له ده‌ریای ئێجه به‌له‌مێکی به‌دی کردوه هاوڵاتی تورکیای له‌سه‌ر بوه، و بۆ ده‌ستنیشانکردنی ناسنامه‌یان بۆ خیۆس ڕاگوێزراون.
سه‌رباری 32 که‌سه تورکه‌که که‌سێک که ناسنامه‌یان ده‌ستنیشان نه‌کردوه ده‌ڵێن خاوه‌ن به‌له‌مه‌که‌یه و قاچاغجی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی یۆنان بڵاویان کرده‌وه ئه‌و که‌سانه تورکن دژ به رژێمه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان په‌نایان بۆ یۆنان بردوه و پێشبینی ده‌کرێت داوای په‌نابه‌ری سیاسی بکه‌ن.
دوای کوده‌تاکه‌ی هاوینی ساڵی 2016 له تورکیا تا ئێستا چه‌ندنین هاوڵاتی تورکیا داوای په‌نابه‌ری سیاسیان له یۆنان و وڵاتانی ئه‌وروپا کردوه .
یۆنان داوای دادگای تورکیای بۆ ڕادەستکردنەوەی ٨ ئەفسەر ڕه‌تکرده‌وه کە دوای کوده‌تاکی تورکیا لە ماوەی چه‌ند کاتژمێر په‌نایان بۆ یۆنان بردبوو.