Accessibility links

ئێران دەڵێت بەڕیتانیا کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئازاد دەکات


ئێران وتی بەڕیتانیا پێدەچێت کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی گرەیس 1 بەمزووانە ئازاد بکات دوای ئەوەی هەندێک بەڵگەنامە گۆڕدراونەتەوە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئازادکردنی کەشتیە دەستبەسەرداگیراوەکە.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری کاربەدەستانی جەبەل تاڕیقەوە بڵاویکردەوە کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانیەکە گرەیس 1 هەتا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئازاد دەکرێت.

بەرپرسانی جەبەل تاڕیق لە ماوەی ڕابردوودا وتیان هەوڵدەدەن گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا کەم بکەنەوە، دوای ئەوەی بەڕیتانیا لە مانگی حەوتدا دەستی گرت بەسەر ئەو کەشتیە نەوت هەڵگرەی ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG