ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که ئێسـتا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هاتووه ڕایگه‌یاند به پـشـتیوانی هه‌ڵـمه‌تێـکی هه‌واڵگری عێراقی هه‌ردوو تێرۆریست عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی به‌رپـرسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و ئه‌بو ئه‌یوب میسـری لێـپـرسـراوی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق کوژراون له ناوچه‌ی سه‌رساری سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که ده‌کوێته باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه.
له‌م هه‌وڵه‌دا سـوپای عێراق به هاوکاری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر خانوویه‌ک له ناوچه‌ی سه‌رسـار که هه‌ردوو تێرۆریست کۆبوونه‌ته‌وه له‌و ماڵه‌دا و ده‌رئه‌نجام له‌و هێرشه ڕزگاریان نه‌بووه و ده‌سـتبه‌جێ کوژراون.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له کاتێـکدایه که وه‌ڵامێـک بۆ تانه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا هات له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی ئازار که چه‌ندین سـکاڵای تۆمارکردبوو له‌سه‌ر فرت‌وفێڵ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:32 خوله‌كه.