چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی لیستی عێراقیـیه و لیستی سپـی و عێراقیـیه‌ی ئازاد که ژماره‌یان نزیکه‌ی 30 ئه‌ندامه کوتله‌یه‌کیان له ژێر ناوی " گردبوونه‌وه‌ی وه‌فا بۆ عێراق" ڕاگه‌یاند.
یه‌که‌م هه‌ڵوێسـتی سیاسیـیان پـێچه‌وانه‌ی خواستی لایه‌نه‌کانه که داوای لابردنی مالیکی ده‌که‌ن. ئه‌م گردبوونه‌وه نوێـیه که پشـتیوانی له مانه‌وه‌ی مالیکی له پـۆسـته‌که‌ی ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ی داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ بکات که دیارترینیان هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی لێـپـێچینه‌وه و دادوه‌ریـیه له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره کۆنه‌کانی سـوپای پـێشـووی عێراق و پـیاداچوونه‌وه به تۆمه‌تی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به مادده‌ی چواری تیرۆر.
شایه‌نی باسه له سه‌ردان و چاوپـێـکه‌وتنی 20 ئه‌ندامی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، داواکاریـیه‌کان خراونه‌ته ڕوو و مالیکیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌شی زۆریان ده‌ربڕیوه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م هانگاو له یه‌ک‌ترازانه‌ی لیستی عێراقیـیه له کاتێـکدایه که پـێشـتر ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندبوو واژووی زیاتر له 20 بۆ 25 په‌رله‌مانتار سـاخته کراون و له ژێر فشـاریشـدا به‌شێـکیان ئیمزایان کردووه.
هاوکات له‌و دیداره‌دا مالیکی به‌ڵێنی داوه لێپـێچینه‌وه‌ی یاسایی و سزای ئه‌و که‌سانه بدات که واژووی په‌رله‌مانتارانیان سـاخته کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:36 خوله‌كه.