ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیسـتانی مه‌رجه‌عیـیه‌تی باڵای ئاینی شیعه‌کانی عێراق نێـگه‌رانه له‌و قه‌یرانه سـیاسـیـیه‌ی له به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌تی عێراقیدا دروسـتبووه و هه‌روه‌ها له پارته شیعه‌کان توڕه و بێزار بووه و ئاماده نیـیه له به‌رژه‌وه‌ندیان لێـدوان بدات.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌دره‌دین قوبه‌نچی پـێش نوێژ و وتاربێژی نه‌جه‌ف کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.