جارێـکی تر ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌رکردنی خێزانه کورده‌کانی دانیشـتووی به‌غدا و ناوچه عه‌ره‌بیـیه‌کانی تری عێراق ده‌کرد سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـته‌که‌ی.
عه‌باس ئه‌لمه‌حمه‌داوی ئه‌مینداری گشـتی ئیتیلافی ڕۆڵه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند پـێویسته به زووترین کات کورده‌کانی ناو به‌غدا و ناوچه‌کانی تری عێراق ده‌ربچن و شوێنه عه‌ره‌بیـیه‌کان چۆڵ بکه‌ن.
ئه‌لمه‌حمه‌داوی ده‌ڵێت له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی کورد ده‌بێت به ڤیزه بێنه ناوچه عه‌ره‌بیـیه‌کانه‌وه. پاشـان ناوبراو ڕایگه‌یاند له ناوچه عه‌ره‌بیـیه‌کانیشـدا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ده‌کرێت که وه‌ک چۆن له هه‌رێمی کوردسـتان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب ده‌کرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆک هۆزه کورد و عه‌ره‌به‌کانی به‌غدای وه‌رگرتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:36 خوله‌كه.