ئه‌و گرفتانه‌ی چه‌ند جارێـکه سه‌رژمێری گشتی دانیشـتوانی عێراقی دواخسـتووه، ئه‌مڕۆ گه‌وره به‌رپـرسـانی عێراقی کۆبوونه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـک بۆیان و دانانی بنه‌مایه‌ک که هه‌موو لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی عێراق ڕازی بن له‌سه‌ری و دواخسـتنی ئه‌م جاره‌ش بڕیارێـکی کۆتایی بێت و هیچ لایه‌نێـک و پارێزگایه‌کی عێراق کێشه له به‌رده‌م پـرۆسه‌که‌دا له داهاتوودا دروسـت نه‌کات.
ئاڵا تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری کوردی و نوێنه‌ری پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ورده‌کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی باسکرد.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه.