به‌پـێی دوایـین زانیاری زیاتر له 163 په‌رله‌مانتاری عێراق ئیمزای خۆیان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ژماره‌ی پـێویست بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی کۆنه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌وڵه شـکستی خواردووه.
پاش ئه‌وه‌ی که تاڵه‌بانی به لایه‌نه‌کانی نه‌یاری مالیکی گوتووه ئه‌و له‌گه‌ڵ لابردنی مالیکیدا نیـیه له پـۆسته‌که‌ی. هاوکات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت زیاتر له 25 ئیمزای په‌رله‌مانتاران ساخته‌کراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆک کۆماریان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که له ڕاستی و دوروسـتی ئه‌و ئیمزایانه بکۆڵێته‌وه که ناوه‌کانیان له‌و لیسـته‌دا هاتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:19 خوله‌كه.