پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری حسێن ئه‌سه‌دی سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕه‌خنه‌ی له سه‌رکردایه‌تی کورد گرت، به تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به داڵده‌دانی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار، په‌رله‌مانتار ئه‌سه‌دی که سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیـیه ڕایگه‌یاند ماده‌ی چواری تێرۆر تاڵه‌بانیش ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی داڵده‌دانی تاوانبارێـک که له دادگاکانی عێراق هه‌ڵهاتووه.
ئه‌مڕۆ پاش ته‌واوبوونی پـشووی دوو هه‌فته‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌سـپـێـکی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵی نوێ، نوێنه‌رانی کورد دژ به لێـدوانه‌که‌ی حسێن ئه‌لئه‌سه‌دی و ئاماده‌بوونی ئه‌م په‌رله‌مانتاره له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ، قه‌واره کودرسـتانیـیه‌کانی نیگه‌ران کرد به جۆرێـک بایکۆتی دانیشـتنه‌کانیان کرد هه‌تا ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ندامه‌ی وه‌رده‌گرێت و به‌یانێـک له باره‌ی لێـدوانه‌کانیـیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نزیکه‌وه و بۆ ئاگاداربوون له ناوه‌رۆکی ئه‌و کێشـه و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌مان ڕوویاندا، هه‌ر یه‌که له گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی فه‌رهاد ئه‌تروشی و هه‌ڤاڵ کوێسـتانی نوێنه‌ری گۆڕان و عوزێر حافز نوێنه‌ری یه‌کگرتوو لێـدوانی تایبه‌تیان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.