له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌دا له پارێزگای دیاله و سه‌نته‌ری شـاره‌که به‌عقوبه، 10 کوژراو و زیاتر له 30 برینداریان که‌وتنه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌سێـکی خۆکوژ به پـشـتنێـکی مینڕێژکراو خۆی ته‌قانده‌وه له به‌رده‌م باره‌گای لیوای 18 ی سوپای عێراقی، له کاتێـکدا ئاپـۆڕه‌ی ئه‌ندامانی هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی شـاره‌که به مه‌به‌سـتی وه‌رگرتنی موچه ڕوویان له‌و بنکه‌یه‌ی سوپای عێراقی کردبوو.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میش که‌متر له خوله‌کێـک له هه‌مان ناوچه‌دا ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه که به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که نزیکه‌ی 45 قوربانی لێـکه‌وته‌وه که زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی شـاره‌که‌ن.
سامی ئه‌لخه‌زره‌جی سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی عێراقی له پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سه‌حوه له ناوچه‌ی عوزه‌م که ده‌که‌وێته 10 کیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شـاره‌که به‌عقوبه ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی 2 که‌سی خۆکوژی سه‌ر به ڕێـکخراوی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده بوون که بۆ چه‌ند جارێـکه هێزه‌کانی سه‌حوه له شـاره‌که و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی تر ده‌که‌نه ئامانج به‌و پـێـیه‌ی ئه‌و هێزانه ڕۆڵی یارمه‌تی و هاوکاری ده‌گێڕن شـانبه‌شـانی سوپای عێراقی بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌کانیان.
جێـگای ئاماژه پـێکردنه هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له کاتێـکدا بوو که ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌ر له دوو ڕۆژ هه‌ڕه‌شه‌ی له حکومه‌تی ناوه‌ندی کردووه ئه‌گه‌ر بێت و به ده‌نگ داواکاری ئه‌و شـاره‌وه نه‌چێت هاوشێوه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌رێمێـکی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی شـاره‌که 3 ڕۆژ مۆڵه‌تی به حکومه‌تی ناوه‌ندی داوه ئاوڕێـکی جیدی له پارێزگاکه‌یان بداته‌وه که وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا هاتووه له هه‌موو بواره‌کاندا په‌راوێز خراون و وێڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه‌وه ده‌سـتێوه‌ردان هه‌یه له کاروباری ئیداره‌ی پارێزگاکه‌یان، هێزه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراقیش، بێ گوێدانه ئیداره‌ی ناوخۆی شـاره‌که‌یان، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتیان و دانیشـتوانی شـاره‌که‌یان ده‌سـتگیرده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.