کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌سـتیان کردووه به دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌غدای پایته‌خت ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌دا درابوون.
ئه‌م دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگانه له‌سه‌ر داوای سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئه‌نجام‌ده‌درێت پاش ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7 ی مانگی سێ‌دا له پـێـنج پارێزگادا فرت و فێڵ کراون، له‌وانه به‌غدا.
کاربه‌ده‌سـتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق چاودێری ژماردنه‌وه‌که ده‌که‌ن که به شێوه‌یه‌کی ده‌ستی ده‌نگه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێنه‌وه. پـێشـبینی ده‌کرێت به لایه‌نی که‌م دوو تا سێ هه‌فته بخایه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته سه‌ره‌وه‌ی چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.