لێـدوانه‌که‌ی ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاندبوو سووننه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕووی بێ ئومێدیـیه‌کی زۆر هاتوون و ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ره‌ێـکی به په‌له بۆ ئه‌و بێ ئومێدیـیه نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا دواجار سووننه‌کان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه له خاکی عێراق جیابـبنه‌وه.
ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کێشمه‌کێشێـکی سیاسی لێ‌که‌وته‌وه که زیاتر له 75 په‌رله‌مانتار ئیمزایان کۆکرده‌وه بۆ ڕوونکردنه‌وه و لێ‌پـێچینه‌وه له‌گه‌ڵ نوجه‌یفیدا، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیش سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون بوون.
له به‌رامبه‌ریشـدا نوێنه‌رانی لیستی عێراقیـیه له په‌رله‌مانی عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی خۆیان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی که تیایدا ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی ناوه‌ندی گرت به جۆرێـک هیچ ڕێـگایه‌ک نه‌ماوه دانیشـتوانی شـاره‌کانی عێراق بیری لێـبکه‌نه‌وه بۆ ده‌ربازبوونیان له‌و پـشـتگوێخسـتنه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌و باڵا ده‌سـتیـیه‌ی به‌سه‌ر شـاره‌کانیاندا هه‌یه‌تی.
شایانی باسه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی له به‌رده‌م نوێنه‌رانی لیسـت و ئیتیلافه عێراقیـیه‌کانی په‌رله‌ماندا گوتی زۆربه‌ی شـاره‌کانی عێراق تووشی بێ هیوایی هاتوون ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به خێرایی چاره‌سه‌رێـکی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئیداره‌ی شـاره‌کان ناچار ده‌بن و مافی خۆشیانه داوای دامه‌زراندنی هه‌رێم بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌سـتور ئاماژه پـێـکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:51 خوله‌كه.