کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له خاکی عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا مه‌ترسی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی تایفی لێـده‌کرێت، به‌و پـێـیه‌ی چه‌ندین دۆسێی سیاسی و ئاسایشی وه‌ک گرفتێـکی چاره‌سه‌ر نه‌کراو ماونه‌ته‌وه و دۆخێـکی ته‌مومژاوی له نێوان پـێـکهاته سیاسیـیه‌کانی عێراق دروسـتکردووه.
به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـکیش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی ده‌رباری ئه‌م بابه‌ته هۆشیاری داوه‌ته خه‌ڵـکی عێراق له بارودۆخی چاوه‌ڕوانکراوی پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
ئه‌مه له کاتێـکدایه بۆ ڕێـگرتن له‌و مه‌ترسیـیانه، ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا و هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریاش کۆمه‌ڵێـک زانیاریان داوه‌ته حکومه‌تی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌عسـیانه‌ی له ناو عێراقدا پـلانی شـکسـتپـێـهێنانی پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقی داده‌ڕێژن.
پاڵپـشـتیش بۆ ئه‌م زانیاریانه به فه‌رمانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر هه‌تا ئێسـتا 615 سه‌رکرده‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شـاوه ده‌سـتگیرکراون که زۆربه‌یان له پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌عسـیـیه‌کان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیان وه‌ک بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی چالاکیـیه‌کانیان دیاریکردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شـدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له 100 که‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ حزبی به‌عس له‌سه‌ر کار لابراون و ده‌سـتگیرکراون. دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له هه‌نگاوێـکی کتوپـڕدا به هه‌رێمبوونی پارێزگاکه‌ی ڕاگه‌یاند. له هه‌مان کاتیشـدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و ئه‌نباریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆز و که‌سایه‌تیـیه‌کانی شاره‌که‌یدا کۆبۆته‌وه به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی هه‌رێمێـکی سه‌ربه‌خۆ.
له لایه‌کی تریشه‌وه و له باشوری عێراق و به تایبه‌تیش له پارێزگای به‌سره بۆ جارێـکی تر هه‌وڵی به هه‌رێمبوونی پارێزگاکه‌ی باس ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌رسێ پارێزگای زی‌قار و موسه‌نـنا و مه‌یسـانه‌وه پـشـتگیری و پـشـتیوانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌که‌ن و له ئێسـتاشـدا هه‌وڵه‌کانیان به ئاڕاسته‌ی هه‌رێمێـکی گه‌وره‌ی باشوری عێراق ده‌ڕوات که هه‌ر چوار پارێزگاکه له‌خۆبگرێت که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه مه‌زهه‌بن.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـێـک له که‌سـایه‌تیـیه‌کان و سه‌رۆک هۆزه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی عێراقی که نوێنه‌رایه‌تی شاره‌که ده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی به‌رهه‌ڵـسـتیکردنی به هه‌رێمبوونی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و هاوکات ڕێـگرتن له بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان سه‌ردانی به‌غدایان کردبوو، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له وتارێـکیدا بۆ ئاماده‌بووان گوتی ئه‌وانه‌ی که ئێسـتا له سه‌ڵاحه‌دین دژایه‌تی یه‌کگرتوویی خاکی عێراق ده‌که‌ن و باس له فیدراڵی ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتگیرمان کردن. پاشان ده‌ڵێت ئه‌و فیدراڵیـیه تایفیـیه و هه‌روه‌ها فیدراڵی دروسـتکردنی کێشه‌یه و ئه‌و فیدراڵیـیه‌ته‌ش بۆ دابینکردنی شوێنێـکی ئارامه بۆ به‌عسـیـیه‌کانی له سوریا و لیبیا و یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵهاتوون. پاشان مالیکی ده‌ڵێت ئه‌مه ڕێـگه‌ی یه‌که‌مه بۆ دابه‌شـکردنی عێراق به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی کوردی و سوننی و شیعه‌دا.
له به‌شێـکی تری قه‌سه‌کانیشـیدا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی له ده‌سـتوری عێراقدا ئاماژه به فیدراڵیـیه‌ت و هه‌رێم کراوه، ئه‌مه بابه‌تێـکه و له ده‌سـتوردا نووسیومانه و له ڕاستیدا تێـکه‌وتووین و ده‌بێت باجه‌که‌شی بده‌ین تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رفه‌تێـکی گونجاو ده‌ڕه‌خسێت ئه‌م مادده ده‌سـتوریـیه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه و ده‌سـتکاری ده‌که‌ین.
له کۆتایی قسه‌کانیشـیدا مالیکی ده‌ڵێت ئه‌م فیدراڵیـیه‌ته ته‌نها ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ده‌بێت له نێوان پـێـکهاته‌کانی عێراقدا. ئه‌و که‌سانه‌شی که ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناتوانێت ئه‌م داوایه ڕه‌تبکاته‌وه، پـێیان ده‌ڵێم ده‌توانین و ڕه‌تیشی ده‌که‌ینه‌وه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه لێـدوانه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی زیاتر نیگه‌ران و توڕه کرد.
له چه‌ند لێـدوانێـکی جیاوازی لێپـرسـراوانی شـاره‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی دابڕان و داخسـتنی ڕێـگای سه‌ره‌کی به‌غدا و باکوری عێراق ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ئاو و کاره‌بای پایته‌خت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و ئه‌نباریش ڕه‌خنه له حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌گیرێت به‌و کاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی په‌رله‌مانتاری عێراق و نوێنه‌ری پارێزگای ئه‌نبار پـیرۆزبایی هه‌رێمی سه‌ڵاحه‌دین ده‌کات و ده‌ڵێت به هه‌ڵوێسـتی جوامێرانه‌یان توانیان پـێش هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و ئه‌نبار هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. عه‌لوانی گوتوویه‌تی به‌م نزیکانه‌ش ئه‌نبار و موسڵ هه‌رێمی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.