دابه‌شـبوونی عێراق بۆ سێ ناوچه‌ی کوردی و سوونی و شیعی یان به شێوازێـکی تر بڵێن دابه‌شـبوونی عێراق به‌سه‌ر باکور و ناوه‌ڕاست و باشوردا و به‌غدای پایته‌ختیش وه‌ک هه‌رێمێـکی سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌م بیرۆکه‌یه به‌ر له چه‌ند سـاڵێـک و له سه‌ره‌تای ڕزگارکردنی عێراقدا جۆزێڤ بایدن جێـگری ئێسـتای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـنیازیکرد بۆ سه‌رکرده عێراقیـیه‌کان و کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌ی له خولی پـێشـووی حکومه‌تدا که له لایه‌ن کۆماریـیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م بیرۆکه‌یه له لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه و سوونه و شیعه‌کانی عێراقیش به توندی به‌رهه‌ڵـستی پـێشـنیاره‌که‌ی جۆزێڤ بایدنیان کرد.
به درێژایی نزیکه‌ی 9 سـاڵیش ده‌سه‌ڵاتێـکی لاواز له عێراقدا حوکمڕانی ده‌کرد و هه‌تا ئێسـتاش نه‌یتوانیوه نمونه‌یه‌کی نوێ له ده‌سه‌ڵات بۆ ناوچه‌که و ده‌وروبه‌ری خۆی نیشـان بدات که عێراقیـیه‌کان له سایه‌ی ڕژێمه‌که‌یدا سیسـته‌مێـکی سه‌رکه‌وتوو په‌یڕه‌و ده‌کات، به جۆرێـک له ڕووی ئاسایشه‌وه هه‌میشه عێراق له پـێشه‌نگی مه‌ترسیـیه‌کان بووه و له ڕووی خزمه‌تگوزاری و بنیاتنانیشه‌وه جیاوازیـیه‌کی ئه‌تۆی ده‌رنه‌خسـتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوجه‌ی سـاڵانه به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا چوار بۆ پـێـنج به‌رامبه‌ره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:23 خوله‌كه.