پـێـکهاته‌کانی ئیتیلافی نیشـتیمانی عێراقی که عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات په‌نا بۆ مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌کانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیسـتانی ده‌به‌ن تا فشـار بخاته سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی له کاندیدکردن بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی داهاتووی وڵاته‌که بکێشێته‌وه تاوه‌کو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان تووشی له یه‌ک‌ترازان و هه‌ڵنه‌وه‌شـاندنه‌وه نه‌بێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه.